دهۆك .... كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی ئەنفال
لە ساڵیادی كارەساتە بەدناوەكەی ئەنفال پێشانگایەكی فۆتۆگرافی ئەو كارەساتە لە شاری دهۆك كرایەوە .
ڕۆژی سێ شەمە 14 ی نیسانی 2015 ، بە ئامادە بوونی پاریزگای دهۆك و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفال ، بەمیوانداری ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە ساڵیادی كارەساتی ئەنفالدا پێشانگایەكی فۆتۆگرافی ئەنفالەكان لە شاری دهۆك كردەوە .
لە پێشانگایەكدا 280 وێنەی خێزانە ئەنفالكراوەكانی گەرمیان نمایشكران كە وەك ئاماژەیەك بۆ كارەساتی ئەنفالی گەلی كورد كە بووە هۆی بیسەرو شوێن كردنی 182 هەزار كەس لە مناڵ و گەنج و ژن و پیاو و پیری بێ تاوان .
ئەم پێشانگایەش لە چوار چێوەی كارەكانی ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان كە پرۆژەكانی بۆ خزمەت كردنی كەس وكاری ئەنفال و گەورەی ئەو كارەساتە بەردەوامی هەبێت .
فۆتۆكانی ئەم پێشانگایە وێنەی كەسوكاری ئەنفال كراوانی گەرمیانە ، ڕێكخراوی هاوكاری ژمارەیەك لە ژنان و كەس و كاری ئەنفال كراوانی گەرمیانیان برد بۆ شاری دهۆك .
شایەنی باسە شاڵاوەكانی ئەنفال دژ بەگەلی كورد لە 22 شوباتی سالێ 1988 لە لایەن دەوڵەتی عێراق دەستیپێكرد و لە ئەیلولی هەمان ساڵدا كۆتایی پێهات كە بە هەشت قۆناغی یەك لە دوای یەكدا ڕژێمی بەعس كوردستانی سوتماك كرد و زیاتر لە 182 هاوڵاتی بێتاوانیش بێسەر و شوێنكران و دواتر لە بیابانەكانی خوار و ناوەڕاستی عێراقدا زیندە بە چاڵكران .







وێنەی زیاتر
|